کۆڵبەرێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی تورکیا کوژرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزێکی چەکداری تورکیەوە دەستبەسەر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەست دا.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٣:٤٨

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزێکی چەکداری تورکیەوە دەستبەسەر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینیی ٢٢ی رەشەمەی ٢٧٢٠( ١٢ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ولاتی تورکیە لە سنووری کۆتۆل  سەربەناوچەی "خۆی" لە پارێزگای ئورمیە ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد و یەکێک لەو کۆڵبەرانە لە ژێر ئەشکەنجە و لە ئاکامی کوتان و لێدانی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو شوناسی ئەو کۆڵبەرەی بە " بورهان سولەیمانی" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی تەیب راگەیاند کە لە سنووری گوندی گواری کۆتۆل دەستبەسەر کراوە و کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە وتی کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە لای هێزەکانی تورکیەیە و بنەماڵەکەی بە هۆی داخراوبوونی سنوورەکانەوە نەیانتوانیوە بچنە نێو خاکی تورکیە و تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە.

شایانی باسە لانیکەم ١٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزەکانی تورکیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە