کەیومەرس لەتیفی مامۆستای زمانی کوردی دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

کەیومەرس لەتیفی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەکران ڕۆژی دووشەممە ٣٠ جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتەی ٦٠

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٤:٠٩


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کەیومەرس لەتیفی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەکران ڕۆژی دووشەممە ٣٠ جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.


هەنگاو زانیویەتی کەیومەرس لەتیفی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیتنی بنەماڵەکەی خۆی بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی خراوەتە پاڵ.


کەیومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٢ (دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەمان ڕۆژ کە کەیومەرس لەتیفییان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە، ماڵەکەیان پشکنیوە و هەروەها ماڵی خوشکەکەمیان پشکنیوە و بەهۆی هەڵسوکەوتی نالەبار ئارەزوو لەتیفی خوشکی ناوبراو لە هۆش چووە.


کەیومەرس لەتیفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنەیە کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام هەوڵی داوە بە کردنەوەی خولی زمانی کوردی، لاوان فێری زمانی کوردی بکات و هەروەها یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی مەولەوی کوردی شاری سنە بووە.


ناوبراو لە ماوەی ئەو ساڵانەش کە لە بەندیخانە بووە خولی فێربوونی زمانی کوردی کردووەتەوە و چەندین بەندکراوی فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی خۆیان کردووە.


کەیومەرس لەتیفی هاوینی ساڵی ٢٧٢١٩ (٢٠١٩) جارێکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە