چارەنووسی کەیومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی کورد نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی کەیومەرس لە چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە،

١١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٩:٠٠

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی کەیومەرس لە چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لەبەر دەستتدا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی کەیومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی سنە، سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستتدا نییە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

کەیومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٢ (دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە، کە ناوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی کەیومەرس لەتیفی بەتایبەت خوشکەکانی و لەئەگەری بەردەوامبوونی میدیایی کردنی ئەم باسە هەڕەشەی دەستدرێژی کردنەسەریان لێکراوە. ئەو هێزانە تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیان لە فەرید لەتیفی برازای ناوبراو کردووە کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە.

جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەمان ڕۆژ کە کەیومەرس لەتیفییان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە، ماڵەکەیان پشکنیوە و هەروەها ماڵی خوشکەکەمیان پشکنیوە و بەهۆی هەڵسوکەوتی نالەبار ئارەزوو لەتیفی خوشکی ناوبراو لە هۆش چووە.

کەیومەرس لەتیفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنەیە کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام هەوڵی داوە بە کردنەوەی خولی زمانی کوردی، لاوان فێری زمانی کوردی بکات و هەروەها یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی مەولەوی کوردی شاری سنە بووە.

ناوبراو لە ماوەی ئەو ساڵانەش کە لە بەندیخانە بووە خولی فێربوونی زمانی کوردی کردووەتەوە و چەندین بەندکراوی فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی خۆیان کردووە.

ناوبراو هاوینی ساڵی ٢٧٢١٩ (٢٠١٩) جارێکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە