گردبوونەوەی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی ڕزگار کردنی گیانی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە

هەنگاو: بڕیارە حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “زرار پەیغامی” خەڵکی شاری سنۆ لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ بکرێت و خەڵکی شنۆ بۆ پێشگرتن کە لە بەڕێو

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٩:٣٩


هەنگاو: بڕیارە حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “زرار پەیغامی” خەڵکی شاری سنۆ لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ بکرێت و خەڵکی شنۆ بۆ پێشگرتن کە لە بەڕێوەچوونی حوکمەکە لە پێش ماڵی باوکی کوژراوەکە کۆ بوونەتەوە و داوای بەخشینی بوکوژ دەکەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، خەڵکی شاری شنۆ لە پێش ماڵی “حەسەن مەعروفی” کۆبوونەتەوە و داوای لێ دەکەن لە بکوژی کوڕەکەی خۆش بێت و ڕێگری لە بەڕیوەچوونی حوکمی سێدارەی بکوژی ڕۆڵەکەی بکات

کوڕی حاجی حەسەن بە ناوی “کاوە مەعروفی” کە ٣٠ ساڵ تەمەنی بووە، سێ ساڵ پێش لە شەرێک کە لەسەر ئاودیری هاتبووە ئاراوەبە دەستی زرار پەیغامی بە چەقۆ کوژراوە.


زرار پەیغامی تەمەن ٥٣ ساڵ لە هەمان ساڵدا لە لایەن دادگی تاوانەکانی ١ی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لەو کاتەوە لە بەندی ٣_٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە..


یەکێک لە چالاکنی مەدەنی شاری شنۆ لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، تا ئێستا خەڵکێکی زۆر لە پێش ماڵی کوژراوەکە کۆبوونەتەوە و تا دێت خەڵک زیاتر دەبن و بڕیارمان داوە هەتا ڕەزامەندی بنەماڵەی کاوە وەر نەگرین ئێرە بەجێ ناهێڵین.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، سەرلەبەیانی سی شەممە ٩ی بانەمەر حوکمی سێدارەی زرار پەیغامی و بەندکراوێکی دیکە کە تا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە جێبەجێ دەکرێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە