یووسف ئەمینی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا

یووسف ئەمینی هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی» گورگاوێ «سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی

٣ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٨:٣٠

 

هەنگاو: سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

یووسف ئەمینی هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی " گورگاوێ" سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ جێبەجێکرانی سزاکانی شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندوو کە یووسف ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوای چەند ڕۆژ لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی دۆسیەکەی لە دادگا، ئازاد کرابوو.

دانیشتنی دادگای یووسف ئەمینی ٧ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچووە و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر» ڕەزایی «بە تۆمەتی» ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران «سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ئەو سزایە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم سزایە دوای ئەوەی یووسف ئەمینی ملکەچی بڕیاری دادوەر بوو بۆ ١٨ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە