یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی کامیاران ئازاد و دوانیان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی ڕابردووی کامیاران پاش یەک مانگ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کامیاران

١٨ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٢٥

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی ڕابردووی کامیاران پاش یەک مانگ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کامیاران گوازرانەوە و یەکێکی دیکەیان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی بێهزاد کەمانگەر و ڕەفیق کاکی دوای یەک مانگ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ بەندیخانەی کامیاران گوازرانەوە. دادگا داوای بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ ئازاد کردنی ئەو دوو کەسە کردووە.

هەمان ڕۆژ ئارمان قۆیتاسی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی  بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ١٥ و ١٦ی مانگی گەلاوێژ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە