دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی دیکە لە کامیاران، ٦ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون
هەنگاو: بە دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی شاری کامیاران ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە لە ماوەی ئەو دوو رۆژە گەیشتە ٦ کەس.
هەنگاو: بە دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی شاری کامیاران ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە لە ماوەی ئەو دوو رۆژە گەیشتە ٦ کەس.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران بەیانی رۆژی چوارشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢١٧٩/ ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩) دوو هاووڵاتیی دیکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەواڵنێری هەنگاو، لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییەی ’‘ئەمجەد سەیفی‘’ و ‘’رەفێق کاکی‘’ ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میلی لقی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ئەو دوو هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی ڕابردوو چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی بیهزاد کەمانگەر، ئارمان قەیتاسی، بورهان کەمانگەر و سیروان مورادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.