یەکێکی دیکە لە بەندکراوە هەڵاتووەکانی بەندیخانەی سەقز دەستبەسەر کرایەوە

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەو بەندیانەیە هەڵاتبوو، دوای چوار مانگ دەستبەسەر کرایەو ە ومەترسیی جێبەجێ .

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:١٩


هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەو بەندیانەیە هەڵاتبوو، دوای چوار مانگ دەستبەسەر کرایەو ە ومەترسیی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە گەڕەکی کەریم ئاوای سەقز یەکێکی دیکە لە بەندکراوە هەڵاتووەکانی بەندیخانەی ئەو شارەیان بە ناوی ”محەمەد کەریمی“ سەر لەنوێ دەستبەسەر کردووەتەوە.

محەمەد کەریمی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست پێشتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئێستا مەترسی ئەوەی لەسەرە کە حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت. زانیاری زیاتر لە سەر دۆسیەی ئەو بەندکراوە لە بەردەست دا نییە.

ئێوەرەی ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە (٢٧ی مارس)، ٧٤ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز ڕاپەڕین و بە کۆمەڵ لە بەندیخانە هەڵاتن.

حوکمی سێدارەی دوو کەس لەو بەندکراوە هەڵاتوانە بە ناوەکانی شایان سەعیدپوور و مستەفا سەلیمی دوای دەستبەسەر کرانەوە جێبەجێ کرا.

بە سرنجدان بە لەسێدارەدانی خێرای ئەو دووبەندکراوە، هەنگاو بە نیسبەت جێبەجێ کردنی خێرای حوکمی سێدارەی محەمەد کەریمی هوشداری دەدات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە