یەکەم راپۆرت لەسەر چارەنووسی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد پاش چەندین مانگ دەستبەسەری

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت کە برای یەکتریشن، پاش چەندین مانگ دەستبەسەری، لە بێدەنگیی راگەیاندن و رێکخراوەکانی.

٢٢ جۆزەردان ٢٧١٨، ١١:٤٨

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت کە برای یەکتریشن، پاش چەندین مانگ دەستبەسەری، لە بێدەنگیی راگەیاندن و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا لە بەندیخانە ڕاگیراون.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوو برای کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوەکانی جەعفەر و ئیبراهیم عەلی‌پوور کە سەرەتای بەهاری ساڵی ١٣٩٦ هەرکام حوکمی ٢ سال بەندکرانیان بەسەردا سەپا، لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

ئەو دوو برایە مانگی رەشەمەی ١٣٩٥ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران و دەستبەجێ لەلایەن دادگای ئینقلابەوە هەرکام حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە پاش دەرچوونی حوکمەکەیان و پشتڕاست کرانەوەی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە زیندانی مەهاباد ناساند.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ئەوەشی خستەڕوو کە جەعفەر عەلی‌پوور باوکی کچێکی بچووکە و بنەماڵەکەی لەو پەڕی دەستکورتیدا لە گوندی لەیلانەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت ژیان بەسەر دەبەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە