دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕەسووڵ فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ڕەسووڵ فەرەجی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١١:٢١

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ڕەسووڵ فەرەجی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٣ی مارسی ٢٠٢٤)، ڕەسووڵ فەرەجی تەمەن ٥٠ ساڵ و کرێکاری بیناسازی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ فەرەجی لە ناو ماڵی خۆیدا لە شاری سەقز بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد کە دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ فەرەجی بەهۆی هەڵگرتنی فیلم لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری سەقز بووە.

شایەنی باسە کە ڕەسووڵ فەرەجی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز گواستراوەتەوە و بەدواداچونی بنەماڵەکەی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو، تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە