دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئەیووب حەمزە و ئارەش ئیمام‌جومعە لە شارەکانی پیرانشار و سەقز

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢١:١٠

هەنگاو؛ هەینی ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەیووب حەمزە لە پیرانشار و ئارەش ئیمام‌جومعە لە سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستاش لە دۆخێکی بێ ئاگایی و چارەنووسێکی نادیاردان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، ئەیووب حەمزە لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا. ناوبراو خێزاندارە و باوکی منداڵێکی بچووکە. ناوبراو پاش تێپەڕبوونی ۶ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانیدا چارەنووسی نادیارە،.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ۲۳ی گەلاوێژ، ئارەش ئیمام‌جومعە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە. لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ، شوێنی ڕاگرتن و هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندە دادوەرییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکان هیچ جۆرە ڕوونکرنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە پێشکەش نەکردووە.

هەر دوو هاووڵاتی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان لەوانە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە