بەندیخانەی مەهاباد؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەباس دادوەر، خەڵکی مەهاباد و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ، لە بەند

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٩:١٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەباس دادوەر، خەڵکی مەهاباد و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد جێبەجێکرا. ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی عەباس دادوەر، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد و باوکی منداڵێکی بچووک و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو برا لە ڕێگای تاڤگەی شەڵماشی سەردەشت، دەستبەسەرکران دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە