جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی فەرزاد سوبحانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٩:١٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

فەرزاد سوبحانی بەندکراوی کورد و خەڵکی نەغەدە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۲۹ی جولای ۲۰۲۶)، سزای لەسێدارەدانی فەرزاد سوبحانی، تەمەن ۲۱ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ۵ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندیخانەی نەغەدەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابووەوە.

فەرزاد سوبحانی خەڵکی گوندی «گردەقێت»ی سەر بە شاری نەغەدە، نزیکەی سێ ساڵ پێش، لە کاتێکدا کە تەمەنی ۱۸ ساڵ بوو، بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە