مێهرستان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمزایی منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ

منداڵێکی بەلووچ بەناوی محەممەد کەریمزایی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مێهرستان سەر بە

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٤:٢٢

هەنگاو؛ شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

منداڵێکی بەلووچ بەناوی محەممەد کەریمزایی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مێهرستان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٤)، منداڵێکی بەلووچ بەناوی محەممەد کەریمزایی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ئاشار سەر بە شاری مێهرستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو منداڵە تەمەن ١٧ ساڵە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی محەممەد کەریمزایی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە