دەستبەسەركرانی دوو قوتابیی بەلووچ لە شاری ڕاسک

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٧:٣٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ ڕەزبەری ٢٧٢٤

دوو منداڵی تەمەن ١٧ ساڵەی بەلووچ بە ناوەکانی عەدنان نووتەکزهی و ئەمیر حوسێن دەرەفشی لە شاری ڕاسک سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری٢٧٢٤ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی سوپای پاسداران بە هێرشکردن بۆ سەر قوتابخانەی عەلامە تەباتەبایی گوندی فیرۆزئاوای سەر بە شاری ڕاست دوو قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی ئەمیر حوسێن دەرەشی و عەدنان نووتەکزهی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

ماڵپەڕی حاڵ وەش کە هەواڵی تایبەت بە بەلووچستان بڵاو دەکاتەوە لەم بارەوە نووسیویەتی؛ "هێزەکانی سوپای پاسداران کاتژمێر ٩ی بەیانی هێرشیان کردووەتە سەر ئەم قوتابخانەیە و ناوبراوانیان بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو لاوە بەلووچە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە