برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەری بە ناوەکانی ئەرسەلان نازری، خەڵکی داڵاهۆ و و فایەق بێهنیا خەڵکی سەقز و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٨:٥٨

هەنگاو: شەممە، ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری بە ناوەکانی ئەرسەلان نازری، خەڵکی داڵاهۆ و و فایەق بێهنیا خەڵکی سەقز و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود و بەهمەن بەدری، خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە ئۆتۆمبێل بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٨ی مارسی ٢٠٢٤)، بەهمەن بەدری، کۆڵبەر خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی گوندی "مزران"، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە ئۆتۆمبێل بەسەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، باری تەندروستیی بەهمەن بەدری ناجێگیرە و هەنووکەش لە بەشی (ICU) ی نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فایەق بێهنا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە (٦ی مارس)، ئەرسەلان نازری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەوالی‌نەجەف"ی سەر بە شاری داڵاهۆ، بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە "پێی"ی ناوبراو بەسەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە