ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێک لە ئورمیە بە دەست هاوژینە پێشووەکەی

ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بەناوی زیبا سەیادی، لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە لە یەکێک لە فێرگەکانی ئەو شارەدا بە چەک کوژرا.

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٢:٤٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بەناوی زیبا سەیادی، لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە لە یەکێک لە فێرگەکانی ئەو شارەدا بە چەک کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٤)، ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیادی تەمەن ٢٧ ساڵ لە ئورمیە کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە تەمەن ٢٧ ساڵە دە ڕۆژ پێشووتر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە هاوژینەکەی کە ئامۆزای بووە، جیا بووەتەوە.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە، زیبا سەیادی لە فێرگەیەک کە تازە تێیدا نێو نووسی کردبوو، لە شەقامی عەماری ئورمیە، بە تەقەی گوللە لە بەرچاوی فێرخوازەکانی ئەو فێرگەیەدا کوژراو.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە، هاوژینە پێشووی ئەو ژنە قوربانییە بە ناوی جەلال سەیادی، دوای ڕوودانی ئەو تاوانە شوێنەکەی جێ هێشتووە و ئێستا هەڵاتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە