ژنکوژی؛ ڕاپۆرتێک لە کوشتنی لەیلا مەقسوودی ژنی قوربانیی منداڵ هاوسەری لەلایەن زڕ براکەیەوە بە بیانووی پاراستنی شەرەف لە شووت

٩ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١٣:٥٣

هەنگاو؛ شەممە  ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

ژنێکی قوربانیی منداڵ هاوسەری بە ناوی لەیلا مەقسوودی لەلایەن زڕ براکەیەوە و بە هاوکاریی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی لە شاری شووت سەر بە پارێزگای ئورمیە کوژرا. بکوژ بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس ئەم ژنەی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (٢١ی مەیی ٢٠٢٦)، لەیلا مەقسوودی، ٤٢ ساڵە و خەڵکی شووت، دایکی پێنج منداڵ و لە قوربانییانی منداڵه اوسەری لەلایەن زڕبراکەیەوە بە زەبری تەور کوژرا. بکوژ دوای کوشتنی خوشکەکەی، هەڵاتووە و ئێرانی بەجێهێشتووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لەیلا لە ژیانی هاوبەشی خۆیدا ڕووبەڕووی خیانەت و توندوتیژیی خێزانی بووەتەوە و لە هاوژینەکەی جیا ببووەوە. ناوبراو بە کاری بەرگدووری خەریک بووە بەڵام دوای ڕوودانی شەڕ کارەکەی لەدەستداوە و لە دابینکردنی کرێی خانوودا دەستەوسان مابوو. لەم نێوەندەدا براکانی لە بەرامبەر پشتگیریدا، داوایان لێ کردووە بەڵێننامەیەک واژۆ بکات کە ماڵ بەجێ ناهێڵێت و دوای ئەوە کار ناکات کە لەیلا لە پەسەندکردنی سەرپێچی دەکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەیلا مەقسوودی لە ئەنجامی دۆخی بەسەرداسەپاو، ناچار بە گەڕانەوە بۆ ماڵی بنەماڵەکەیان دەبێت و لە کاتی بانگهێشتکردن بۆ ماڵی خوشک و براکانی لە سەرەتادا بە ئاوی میوەی ژەهراوی بێهۆش دەکرێت و دوای بێهۆشبوون، لەلایەن یەکێک لە زڕبراکانیەوە بە وەشاندنی زەبری تەور لە کاسەی سەری، کە لە ئەنجامیدا کاسەی سەری بە تەواوی ورد بووە، گیانی لەدەست داوە.

تەرمی لەیلا مەقسوودی لە بێدەنگیدا و لە کاتێکدا کە بنەماڵە ڕێگەی بەشداریی کەسانی دیکە و چاپکردنی ئاگادارینامەیان نەدابوو، تەنیا بە بەشداریی خۆیان بەخاک سپێردرا.

جێگەی ئاماژەیە کە، تا ئێستا هیچ جۆرە سکاڵایەک لەلایەن منداڵەکان و بنەماڵەکەیەوە تۆمار نەکراوە و تەنیا سکاڵاکار، دادوەر یان داواکاری گشتییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە