سنە؛ ڕۆشنا نووری، منداڵی تەمەن ۱۵ ساڵ بە تەقەی زڕبراکەی کوژرا

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٠:٣٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

کچێکی تەمەن ۱۵ ساڵ بە ناوی ڕۆشنا نووری، خەڵکی گوندی "سەرهۆیه"ی سەر بە شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی گەرم لەلایەن زڕبراکەیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۲۵ی جوولای ۲۰۲۶) منداڵێکی تەمەن ۱۵ ساڵ بە ناسنامەی ڕۆشنا نووری لە گوندی سەرهۆیه لەلایەن زڕبراکەیەوە بە بەکارهێنانی چەکی گەرم کوژرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زڕبراکەی ڕۆشنا نووری بە چەک تەقەی لە ملی کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. باوکی ڕۆشنا دوو هاوژینی هەیە و ڕۆشنا و کەسی بکوژ هەریەکیان منداڵی یەکێک لە هاوژینەکانی بوون.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە، هۆکاری بکوژ بۆ ئەم کوشتنە کێشەی خێزانی ڕاگەیەندراوە.

لاوازیی یاساکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ بکەرانی ژنکوژی و کوشتنە خێزانییەکان، دەستڕاگەیشتنی ئاسان بە چەکی گەرم و بەتاواننەناساندنی کاریگەری ئەم جۆرە حاڵەتانە، بووەتە هۆی بەردەوامی و بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی منداڵ و ژنان لە ئێراندا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە