ژنکوژی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی جانا سەعدوویی، لە قوربانیانی منداڵ هاوسەری لە لایەن هاوژینەکەی

٢ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١٤:٢٢

هەنگاو؛ شەممە ۲ی جۆزەردانی ۲۷۲۶

ژنێکی گەنجی قوربانیی منداڵ هاوسەری بەناوی جانا سەعدوویی لە لایەن هاوژینەکەی لە خۆی کوژرا. بکوژ دوای کوشتنی هاوژینەکەی، بە مەبەستی بە خۆکوشتن نیشاندانی هۆکاری گیانلەدەستدانی جانا، تەرمی بێ گیانی ناوبراوی هەڵواسیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۲۶ی بانەمەڕی ۲۷۲۶ (۱۶ی مەی ۲۰۲۶)، جانا سەعدوویی، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی گوندی "تاریمیش" سەر بە کۆتۆڵی شاری خۆی و دایکی دوو منداڵ، لە ئەنجامی لێدان و کوتان لە لایەن هاوژینەکەیەوە گیانی خۆی لەدەست دا.

جانا سەعدوویی کە لە تەمەنی ۱۷ ساڵیدا ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، قوربانیی منداڵ هاوسەری و دایکی دوو منداڵ بوو کە تەمەنی یەکیان شەش مانگان بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژ بە مەبەستی نیشاندانی هۆکاری کوژرانی جانا بە خۆکوژی، یەکێک لە قامکەکانی بڕیوە و تەرمەکەی هەڵواسیوە.

شایەنی باسە کە، تۆمەتبار سەرەتا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیەدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرابوو بەڵام دوای ئازادیی کاتی هەڵاتووە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە