بەندیخانەی ئیلام؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد دوای ٣٢ ساڵ بەندکران

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی موعین سەلاح‌وەرزی دوای تێپەڕکردنی ماوەی سی و دوو ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا.

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٣:٥٥

هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی موعین سەلاح‌وەرزی دوای تێپەڕکردنی ماوەی سی و دوو ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١١ی مارسی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی موعین سەلاح‌وەرزی، خەڵکی گوندی "حەوت چشمەی" شاری ئاودانان لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێکرا.

شایەنی باسە کە، ئەو بەندکراوە ساڵی ٢٦٩١ی کوردی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی براکەی دەستبەسەرکرابوو و دواتر، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە