بۆکان؛ سەپاندنی سزای ١٨ مانگ بەندکران بەسەر زانیار فەتاحی

زانیار فەتاحیان هاووڵاتی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەوساڵ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٢:١٨

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

زانیار فەتاحی هاووڵاتی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەوساڵ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانیار فەتاحی لاوی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارەوە سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" و "هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش" تۆمەتبار کرابوو.

زانیار فەتاحی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای تێپەڕکردنی ماوەی چل ڕۆژ بەدانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادوەرییەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر، بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە لەژێر لێپرسینەوە داندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە