بجنۆرد؛ سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکران و لێدانی ۷۴ قامچی بەسەر ئیمان کازمی لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبەر
هەنگاو؛ شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
ئیمان کازمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنۆرد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ مانگ بەندکران و ۷۴ لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیمان کازمی لەلایەن لقی ۱۰۳ی دادگای سزاکانی دووی بۆجنۆردەوە سزای سێ مانگ بەندکران و ۷۴ لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا کە سزای دەرچوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی» بە ئەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەرکرانی سزای ۳ مانگ بەندکران و ۷۴ لێدانی قامچێ بەسەردا سەپێندرا و لە تۆمەتی «هەڵگرتنی چەکی سارد» بێبەری کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ۲۷۲۵ و پەیوەندیدار بەم ناڕەزایەتییانەوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ۲۰ ڕۆژ لە بەندیخانە ئازاد کرا.