قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۱۳ هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرەنبار

٨ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٠:٥٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ۸ی خەرمانانی ۲۷۲۶

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی گوشار بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرەنباری ۲۷۲۵، لانی کەم سزای سەرجەم ۲۶ ساڵ و ۳ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکران و ۱۹۶ لێدانی قامچی بەسەر ۱۳ هاووڵاتیی کورد لە شاری قوروەدا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم کەسانە لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگای سزاکانی شاری قوروەوە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو "تێکدانی نەزمی گشتی" و "کۆبوونەوە و تەبانی" سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و سزاکانی دەرچوو بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

محەممەد محەممەدی سزای ۴ ساڵ و ۹ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

هەر یەک لە مستەفا غوڵامی، زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان هەر کامەیان سزای ۳ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

شاڕوخ مستەفایی و فەرەیدوون ئەڵماسی هەر کامەیان سزای ۱ ساڵ و ۹ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها هەر یەک لە ڕەسووڵ قوربانپوور، سامان گەنجی و داوود ڕەزایی هەر کامەیان سزای ۱ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

چوار کەسیش جیا لە سزای بەندکران سەرجەم سزای ۱۹۶ لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێندراوە کە ناوەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

ڕەزا دێهقانی سزای ۱ ساڵ بەندکران و ۴۱ لێدانی قامچی.

ئەبووزەر مورادحاسڵی سزای ۱ ساڵ بەندکران و ۳۱ لێدانی قامچی.

ئەنوەر عەلی‌پەناه سزای ۱ ساڵ بەندکران و ۵۰ لێدانی قامچی.

ئەمیر خالیدیان سزای ۱ ساڵ بەندکران و ۷۴ لێدانی قامچی. ناوبراو هەروەها سزای ۲ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هورمزگانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم کەسانە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرەنباری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون. هێندێکیان سێ مانگ و هێندێکیشیان یەک مانگیان لە دەستبەسەرگەدا تێپەڕاندبوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە