قوروە؛ سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٣١ قامچی بەسەر هەژیر یەعقووبی لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار

١١ خەرمانان ٢٧٢٦، ٠٨:٤٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۲۶

هەژیر یەعقووبی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی قوروە و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٣١  قامچیی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەژیر یەعقووبی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی شاری قوروە سزای یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٣١ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییە کە لە کاسبکارانی شاری قوروەیە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ۲۷۲۵ بەهۆی هاوڕێیەتیکردنی مانگرتنی بازاڕیان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەم شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک بە بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە