ئورمیە؛ گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکە کەسی بە مەبستی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان

بەندکراوێک بە ناوی سەعید ڕەزایی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٥:٥٩

هەنگاو؛ سێشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

بەندکراوێک بە ناوی سەعید ڕەزایی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی ئەم بەندیخانەیە گواسترایەوە و گیانی لە مەترسیدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٥ی مارسی ٢٠٢٤)، سەعید ڕەزایی، بەندکراوی تەمەن ٣٨ ساڵە و خەڵکی ئورمیە، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

سەعید ڕەزایی، نزیکی چواردە ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستەسبەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بوو.

بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری لێخۆشنەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، سزای لە سێدارەدانی کوڕەکەیان بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە جێبەجێ دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە