جێبەجێکردنی سزای سێدارەی فەرەیدوون ئەکبەرزادە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٣:٥٠

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۴ی خەرمانی ۲۷۲۶

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی فەرەیدوون ئەکبەرزادە، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۱۵ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، سزای سێدارەدانی فەرەیدوون ئەکبەرزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم بەندکراوە پێشتر لەسەر تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە