دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی دوو منداڵی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو منداڵی کورد بەناوەکانی میدیا شێخی و کارۆ حەمیدی هەردوو تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٤:٢٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

دوو منداڵی کورد بەناوەکانی میدیا شێخی و کارۆ حەمیدی هەردوو تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٢ی مارسی ٢٠٢٤)، میدیا شێخی و کارۆ حەمیدی، دوو منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو منداڵەیان لە نزیکی پارکی گوڵانی ئەو شارە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو منداڵە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە