تیکاب؛ دەستبەسەرکردنی سیامەک موفیدی و سرووش عینایەتی دوو منداڵی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

١٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ١١:٠١

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦

دوو منداڵی کورد و خەڵکی تیکاب بە ناوەکانی سیامەک موفیدی، تەمەن ١٧ ساڵ، و سرووش عینایەتی تەمەن ١٦ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستبەسەرکران و لەژێر ڕێکارە توندە ئەمنییەکاندا بۆ لێپرسینەوە بۆ تاران گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، هێزە حکوومەتییەکان لە شاری تیکاب بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەی سیامەک موفیدی و سرووش عینایەتی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریانیان کردووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا لە کافەیەک لە تاران خەریکی کاربوون. 

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگرتنی وردیان لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە