کامێران؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕامین گورگانی

ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران هەشت ڕۆژە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستب

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١١:٠٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران هەشت ڕۆژە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٥ی مارسی ٢٠٢٤)، ڕامین گورگانی، خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو تا ئێستا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتماوەشی نەبووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ڕامین گورگانی لەو ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش بووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو، بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە