جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی موبین کەریمی، چالاکی ئایینی سونه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٩:٥٦

هەنگاو؛ سێشەممە ۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

موبین کەریمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ ساڵ، چالاکی ئایینیی سوننە و خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۲۵ی جولای ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات موبین کەریمییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە