کامێران؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی ئیسماعیل خاتری و فوئاد شادی لە ئەندامانی دامەزراوەیەکی خێرخوازی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١١:٠٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

فوئاد شادی و ئیسماعیل خاتری،  دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی شاهێنیی سەر بە شاری کامێران و دوو ئەندامی "دامەزراوەی خێرخوازیی شایەنی"، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٤ی جولای ٢٠٢٦)، ئیسماعیل خاتری خەڵکی گوندی شایەنی و دانیشتووی شارستانی پاوا، لە ئەنژامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵی دایکی لەو گوندەدا دەستبەسەرکرا.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای)، فوئاد شادی بەبێ پێشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە باری تەندروستی و سرنوشتیان تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و سرنوشتی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە