کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا پەشابادی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٠:٤٣

هەنگاو؛ سێشەممە ۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا پەشابادی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۲۶ی جولای ۲۰۲۶)، عەبدوڵڵا پەشابادی، تەمەن ۵۶ ساڵ و خەڵکی گوندی پەشاوای سەر بە شاری کامێران و دانیشتووی کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا پەشابادی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە کرماشان و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخ و چارەنووسی تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە