بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی دوو ڕۆژەی پێشەوا چەمەنی و ئەشکەنجەدانی لە دەستبەسەرگەدا

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٩:٥٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

پێشەوا چەمەنی، چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی بۆکان، دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەرکران، لێدان و ئەشکەنجە و هەڕەشەلێکردن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۲۵ی جوولای ۲۰۲۶)، پێشەوا چەمەنی دوای بانگکران و سەردانیکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە و ڕۆژێک دواتر واتە ڕۆژی یەکشەممە ئازاد کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، پێشەوا چەمەنی لە ماوەی دوو ڕۆژ دەستبەسەرکرانیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئێشکەنجە و ئازار دراوە و هەڕەشەیەکی زۆریشی لێکراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە