سنە؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی ئازاد حاجی میرزایی لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٩:٢٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سنە و لە چالاکانی ژینگەپارێز جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی «باوەڕێز» سەر بە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەر کرانی ئازاد حاجی میرزایی بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی و لە شوێنی کاری ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزییە لە بازاڕی تاناکۆرای سنە جێبەجێ کراوە.

ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزییە پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان دەستبەسەر کرابوو و لە ژێر چاوەدێری و ڕووبەڕوو بوونەوەی دادوەرییدا بووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە