سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی پوویا حەبیبی
٣ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٤:٢٦
هەنگاو؛ دووشەممە ۳ی سەرماوەزی ۲۷۲۵
پوویا حەبیبی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی کوردستان لە سێ حەوتوو پێشترەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی پوویا حەبیبی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە سەرەڕای تێپەڕبوونی ۲۰ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی نادیارە.
بەدواداچوون و سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان لە پێدانی هەر چەشنە وەڵامێک لەو بارەدا خۆ دەبوێرن.
پوویا حەبیبی ڕۆژی سێشەممە ۱۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۴ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
سەرچاوە: Hengaw