دەستبەسەركرانی پێنج چالاكی ژینگەپارێز لە جوانڕۆ لە لایەن هێزە حكوومەتییەكان
٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٨:٥٢
هەنگاو، یەكشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥
ماهان ئەعزەمی، یەحیا دەروێشی، ئارام سەعیدیان، كامەران مورادی و محەممەد هیجرانی، پێنج چالاكی ژینگەپارێزیی كوردی خەڵكی جوانڕۆ لە لایەن هێزە حكوومەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (١٧ی ژانویەی ٢٠٢٦)، ماهان ئەعزەمی، یەحیا دەروێشی، ئارام سەعیدیان، كامەران مورادی و محەممەد هیجرانی، هاووڵاتییانی خەڵكی جوانرۆ دەستبەسەر كران.
ئەم چالاكە ژینگەپارێزییانە دوای دەستبەسەركرانیان لەلایەن هێزە حكوومەتییەكان بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و لەبارەی تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەریان زانیارییەك لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw