برینداربوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ژن و مێردێک بەسەختی بریندار بوون.

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٢٣:٣٨

هەنگاو: سێشەممە، ١۵ڕەشەمەی ٢٧٢٣

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ژن و مێردێک بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١۵ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (۵ی مارسی ٢٠٢٤)، ژن و مێردێک بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری مێهران، بەسەختی بریندار بوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە کە هێشتا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، لە نزیکی دەروازەی سنووریی شاری مێهران بریندار بوون.

شایانی باسە کە دوای برینداربوونی ئەو ژن و مێردە، بەمەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن"ی شاری مێهران گواستراونەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاریی زیاتر لەسەر بارودۆخ و تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە