عەتا حوسێنی، کۆڵبەری خەڵکی پاوە دوای ٩ ڕۆژ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا
عەتا حوسێنی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوە کە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بەسەختی بریندارکرابوو و تووشی مەرگی
هەنگاو؛ هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣
عەتا حوسێنی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوە کە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بەسەختی بریندارکرابوو و تووشی مەرگی مێشکی ببوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٤ی مارسی ٢٠٢٤)، عەتا حوسێنی کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە، دوای ٩ ڕۆژ خەوێندران لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوو کە عەتا حوسێنی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، تووشی مەرگی مێشکی بووە و بە ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەی "قودس"ی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە.
عەتا حوسێنی، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممە (٦ی مارس)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سینگی پێکرا و بەسەختی بریندارکرابوو.