یاسر حوسێنی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کامێران گواستراوەیەوە

یاسر حوسێنی هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران کە یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا بوو، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٥:٠٥

هەنگاو؛ هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

یاسر حوسێنی هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران کە یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا بوو، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری کامێران گواستراوەیەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٤ی مارسی ٢٠٢٤)، یاسر حوسێنی، لاوی تەمەن ٢٥ ساڵە دوای ٣١ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری کامێران گواستراوەیەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش کردنە سەر شوێنی کاری یاسر حوسێنی (دووکانی کەلوپەلی ناوماڵ) و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ یاسر حوسێنی لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە