شنۆ؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سابیر ئیبراهیمی

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بەناوی سابیر ئیبراهیمی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٢١:٥٥

هەنگاو؛ هەینی ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بەناوی سابیر ئیبراهیمی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سابیر ئیبراهیمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٩ی مارسی ٢٠٢٤)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابیر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی ئاڵکاوێ، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە