سنە؛ دەستبەسەرکردنی فەرەیدوون نامداری کرێکاری تەمەن ٥٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

١٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٢:٥٥

هەنگاو؛ دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦

فەرەیدوون نامداری، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی کورد و خەڵکی سنە، لە کاتی کارگەریدا، لە ئەنجامی هەڵکوتانێکی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦)، نزیکەی ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر لە شوێنی کاری فەرەیدوون نامداری و بەبێ پیشاندانی هیچ  جۆرە بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو  لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە