دەستبەسەرکردنی سامان ڕەحمانپەنا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز

سامان ڕەحمانپەنا، دەستبەسەرکراوێکی سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەست

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٦:٥٠

هەنگاو: هەینی ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

سامان ڕەحمانپەنا، دەستبەسەرکراوێکی سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (١٥ی مارسی ٢٠٢٤)، سامان ڕەحمانپەنا، تەمەن ٣٢ ساڵ و باوکی منداڵێک، لە شەقامێکی شاری سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە شەقامی ئوستاد شیرازیی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دووبارە دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی سامان ڕەحمانپەنا، لە بەردەستدا نییە.

سامان ڕەحمانپەنا ساڵی ڕابردووش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بەندکردن ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە