کۆتۆل؛ سەربازێک بە چەکی سەربازی لە بنکەیەکی سەربازیی حکوومەتی ئێران کوژرا

سەربارزێکی کورد بە ناوی ئیدریس عەلیزادە، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی، بە چەکی سەربا

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٢:١٢

هەنگاو: شەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

سەربارزێکی کورد بە ناوی ئیدریس عەلیزادە، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی، بە چەکی سەربازیی حکوومەتی لەناو بنکەی سەربازیی ئێران لەو شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (١٢ی مارسی ٢٠٢٤)، ئیدریس عەلیزادە، سەربازێکی کوردی خەڵکی گوندی "میرعومەر"ی سەر بە ناوچەی کۆتۆل لە شاری خۆی، هەر لەم ناوچەیە و لەناو بنکەی سەربازیی حکوومەت لە گوندی ڕازی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە کوردە دوای دەمەقاڵەیەکی زارەکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بە بەکارهێنانی چەکی سەربازی کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە