کوژران و برینداربوونی ٤ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکان

تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی ڕەحیم محەممەدزادە ئەقدەم خەڵکی ڕەبەت، کە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی شاری بانە گ

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٤:٠٣

هەنگاو؛ شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی ڕەحیم محەممەدزادە ئەقدەم خەڵکی ڕەبەت، کە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی شاری بانە گیانی لەدەستدابوو، دوای سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکەوە بیندرایەوە. لە لایەکی دیکەشەوە سێ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەردەشت لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکان بە سەختی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٦ی مارسی ٢٠٢٤)، تەرمی ڕەحیم محەممەدزادە ئەقدەم کۆڵبەری تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی بەشی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت، لە بەرزایییە سنوورییەکانی شاری بانە بیندرایەوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی بانە گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەستداوە. ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، ئێوارەی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممە (١٣ی مارس)، لانی کەم سێ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی حەسەن ڕاستگوو تەمەن ٣٠ ساڵ، خەلیل شەوگەر تەمەن ٣٥ ساڵ و شێخە تەمەن ٤٢ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە شاخەکان لاقیان بە سەختی برینداربووە.

ئەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی نەوسوود بەربوونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە