دادگاییکردنی ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەسەر سکاڵای نوێنەری خامنەیی

عابدین ڕۆستەمی، بەرنوێژی هەینی و نوێنەری خامنەیی لە شاری قوروە، بە پشتیوانی و هاوکاریی خەلیل فێعلەگەری، فەرماندەرای شاری

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٢٠:٢٠

هەنگاو: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

عابدین ڕۆستەمی، بەرنوێژی هەینی و نوێنەری خامنەیی لە شاری قوروە، بە پشتیوانی و هاوکاریی خەلیل فێعلەگەری، فەرماندەرای شاری قوروە، بە پاساوی ئەوەی خۆیان دەڵێن پێشێلکردنی "بەهاکانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی"، ڕێکخەران و بەرێوەبەرنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لەو شارەدا داوەتە دادگا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ فەرمانداری قوروە لە نامەیەکدا ڕوو بە کەسانی بەقەوڵ خۆیان پێیان دەڵێن "شۆڕشگێڕ" (انقلابی)، بەڵێنی داوە لە پێشگرتن بە بەڕێوەچوون لەلایەن ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز کەمتەرخەمی نەکات.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم ڕێوشوێنانە دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامە لەژێر گوشاری نوێنەری خامنەیی و کۆمەڵێک کەسی سەر بە سوپای پاسداران بە دامودەزگا ئەمنییەکان و ناوەندەکانی دەزگای داد لەو شارە سپێردراون.

لەم پەیوەندییەدا، شوێنی نیشتەجێبوونی گەشتیاریی گوندی مەیهەمی خواروو داخراوە و هاوکاتیش بە تۆمەتی "پەرەپێدان و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمگەلێکی دژە کولتووری و دژە ئەخلاقی"دۆسیەیەک بە دژی سیروس زارعی، بەڕێوەبەری ئەم کۆمەڵگە کولتوورییە کراوەتەوە.

هەروەها بەهۆی گوشارەکانی نوێنەری خامنەیی بۆ بەڕێوەبەرانی سێ ڕێوڕەسمی دیکەی نەورۆز لە گوندەکانی یالغوزئاغاج، کۆڵاوە و تالاری تەختی جەمشیدی لە شاری قوروە، دۆسیەی پەیوەندیدار بە دەزگای داد لە دژی ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی ئەو سێ ڕێوڕەسمە کراوەتەوە و ئەو ڕێوڕەسمانەش هەڵوەشاونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە