سلێمانی؛ پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی شوعەیب زارعی تیرۆر کرا

شوعەیب زارعی چالاکی سیاسی کورد و پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیکی مەقەڕەکانی ئەم

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٢٢:٠٧

هەنگاو؛ شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

شوعەیب زارعی چالاکی سیاسی کورد و پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیکی مەقەڕەکانی ئەم حزبە لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٦ی مارسی ٢٠٢٤)، یەکێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی شوعەیب زارعی تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی شاری سنە لە نزیک بارەگایەکانی ئەم حیزبە تیرۆر کرا.

سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەم بارەیەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "شوعەیب زارعی لە نزیک بارەگای "زڕگوێز"ی کۆمەڵە و بە بەکارهێنانی چەکی کۆڵت تیرۆر کراوە.

میدیای حیزبی کۆمەڵە لەم بارەیەوە لە ڕاپۆرتێکی کورتدا ڕایگەیاند کە: "بەدواداچوونەکانی سەرەتایی دەریخستووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت ئەم تیرۆرەوەیە.

شوعەیب زارعی خەڵکی گوندی تەختە سەر بە شاری سنەیە و زیاتر لە ١٠ ساڵە کە پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە