کوژرانی هاووڵاتییەک لە قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی حوسێن عەزیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٠:٤٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی حوسێن عەزیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٣ی مارسی ٢٠٢٤)، حوسێن عەزیمی، خەڵکی شاری قوروە لە کاتی دمەقاڵە لەگەڵ برایەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە ناوی «عەبدولمەلەکی» کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن عەزیمی، دوای ئاگادارکردنەوە بۆ لابردنی چەکەکەی، لە کاتێکدا ویستوویەتی لەسەر زەوی پاڵبکەوێ سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی حوسێن عەزیمی کردووە کە خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ناوبراو بە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکومەت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە