سنووری بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

دوو کۆڵبەر کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی فەخرەدین یووسفی ئاشکرا بووە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٠٩:٤٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی فەخرەدین یووسفی ئاشکرا بووە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٤ی مارسی ٢٠٢٤)، لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری «هەنگەژال»ی شاری بانە لانی کەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

تاکوو ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بە ناوی فەخرەدین یووسفی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی کۆڵبەری دیکە نادیارە.

هەنگاو زانیوییەتی کە ئەم دوو کۆڵبەرە لاقیان بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراونەوە و دواتر فەخرەدین یووسفی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە شاری کرماشان گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە