نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی شادمان شوکری و ئەفشار بابایی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ و فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر ل

٢٩ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٧:٠٠

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی شادمان شوکری و ئەفشار بابایی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ و فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە سنووری نەوسوودی سەر بە شاری پاوە بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٦ی مارسی ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ بە چەکی ساچمەیی و فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، ئەفشار بابایی کۆڵبەری خەڵکی سەوڵاوا سەری بریندار کرا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممە (١٣ی مارس)، شادمان شوکری خەڵکی پاوە، لە سنووری نەوسوودی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستی پێکرا و بریندارکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە